کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

هوشداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی

ڕۆژی ڕابردوو،مای ساتۆڕاپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم هوشداری دا.

مای ساتۆبه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیئیكسنیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دۆسیه‌كانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانیبابه‌ك عه‌لیپوور، وه‌حید به‌نی عامریان، شاهرۆخ دانشوه‌ركار، پوویا قوبادی، ئه‌بولحه‌سه‌ن مه‌نته‌زه‌ر و سەید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدێهیده‌ربڕیوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ له‌ دادگایه‌كی نایاساییدا به‌ تۆمه‌تیبه‌غی، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.