ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرستانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.
