ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیلی سرویسی قوتابیان به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی سرویسی هاتوچۆی قوتابیان، ١٥ قوتابی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كاره‌ساته له شاروچكه‌ی سه‌بزده‌شتی شاری تاران ڕووی داوه و قوتابیانی بریندار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له برینداران له خراپیدایه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی قوتابیان و هۆكاری ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
