“محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن داوودی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی پێشووی شورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ و چوار مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شارستانی میاندوئاو به تۆمه‌تی “به‌شداری له گروپه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” حوكمی ٣٢ مانگ و ١٦ ڕۆژ و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌درا سه‌پێندراوه. شایانی باسه شورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و خوازیاری پێداچوونه‌وه له سه‌ر دووسیه‌كه‌ی بوون.
