کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ و زیندانیانی ڕاگیراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم، چوار به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “یوسف خانی و عه‌باس سه‌خره‌وی” به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی سمنان و سه‌بزه‌وار” ئێعدام كران. هه‌روره‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “یاشار جه‌باری و موسلم حسێن زه‌ینال” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“، له‌ زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی زه‌نجان و بجنورد” له‌ سێداره‌ دراون.