ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ئاگر گرتنی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی پارسیانی ئیوانكی، كرێكارێكی شاغڵ له ئه‌و واحده گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و ئاگر كوژێنه‌وه به هۆی توندی ئاگره‌كه و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، توانای ده‌ستێوه‌ردانی خێرایان له دۆخه‌كه نه‌بووه و به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ستداوه و سێ كرێكاری دیكه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی دوو كه‌س له برینداران له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانیان له ئارادایه.
