ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی چالاكوانان و نووسه‌رانی چه‌پ، دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “ڕه‌سوول قه‌نبه‌ری و مه‌هسا ئه‌سه‌دوڵڵاهی” ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ نووسه‌ری چه‌پی دیكه به ناوه‌كانی “په‌رویز سداقه‌ت، شیرین كه‌ریمی و محه‌ممه‌د ماڵجوو“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ده‌بێته ٥ كه‌س. شایانی باسه “ڕه‌سول قه‌نبه‌ری” بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كرابوو، به‌ڵام پێش له سه‌ردانی ئه‌و هاووڵاتییه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
