کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی “ئه‌راك، كرماشان، قوم، یه‌زد و ساری“، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ئێحسان مێهدی پوور و شاهرۆخ قه‌مه‌ری“، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” له‌ زیندانه‌كانی “ساری و ناوه‌ندی یه‌زد” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “هومه‌ن ئازادی، سوڵتان موراد محه‌ممه‌د و نادر فه‌تحی” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“،له‌ زیندانه‌كانی “دیزڵ ئابادی كرماشان، قوم و ئه‌راك” له‌ سێداره‌ دراون.