ڕۆژی شه‌ممه ١ی نۆڤامبه‌ری ٢٠٢٥ی زاینی، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار له كانتۆنی فوڕات له ڕۆژئاوای كوردستان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كۆبانی به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێو‌ڕه‌سمه به پۆشینی جلی كوردی و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، دژ به عه‌قڵیه‌تی فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ڕێزیان له یادی هه‌زاران گیانبه‌ختكردووی شه‌ڕی داعش و ئازادكردنی كۆبانی گرت. له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان جه‌ختیان له سه‌ر بونیاتنانی سووریایه‌كی دیمۆكراتیك كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێبازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.
		