شه‌وی هه‌ینی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی شارستانی ڕاسه‌ك دژ به خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه به داخستنی جادده‌ی ڕاسه‌ك بۆ چراغان و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ر كێشه‌كانی خه‌ڵك، باش كردنی دۆخی ڕێگه‌وبانی شار و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیانی هاووڵاتییان، پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
