ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ڕۆژی په‌ره‌ستار له كالجی داروسازی ته‌ورێز، په‌ره‌ستاران دژ به ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له مه‌راسمه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی كارانه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی ئیزافه كاری، كارانه و حهقدهستهدواخراوهكان و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
 
		
