له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی “دزفول، شه‌هر بابه‌ك، ماهشه‌هر و ته‌ورێز” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به هۆی ئاگر گرتنی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پلاستیكی له شاری ته‌ورێز، كرێكارێك به هۆی ئاگر گرتنی جه‌سته‌ی و سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی شیركه‌تی “كانی مس” له شه‌هر بابه‌ك سه‌ر به پارێزگای كرمان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. هاوكات كرێكارێكی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی شیركه‌تی پترۆشیمی له‌نگه‌رگه‌ی “ئیمام خومه‌ینی“، تووشی ڕووداو بوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه و كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شارستانی “دزفول” سه‌ر به پارێزگای خوزستان به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
