ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌ززه، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای واژۆ كرانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی عه‌ززه، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له چه‌ند هێرشی ئاسمانی‌دا چه‌ند شوێنێكی له غه‌ززه كرده ئامانج و به هۆیه‌وه لانیكه‌م ٧٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌كان ژماره‌ی گیانبرختکردوان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. شایانی باسه به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل زیاتر شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كانی كردووه‌ته ئامانج و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاری ڕاوه‌ستاندنی هێرشه‌كان بوون.
