ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری ئه‌راك دژ به مازۆت سووزی وه‌زه‌خانه‌كان، له به‌رده‌م ئۆستانداری پارێزگای مه‌ركه‌زی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به به‌رپایی ڕێپێوانێك دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها مازۆت سووزی وزه‌خانه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به خاوێنی هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها ته‌ندروستی هاووڵاتیان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و شاره تووشی نه‌خۆشی بوون و خوازیاری كۆتایی هاتنی مازۆت سووزی له وزه‌خانه‌كان بوون.
