ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید به‌نی عامریان و پویا قوبادی” و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له شاره جیاوازه‌كان، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.
