کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ١٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ١٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، ئێعدام كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیموسا محه‌ممه‌دی، محه‌ممه‌د عومه‌ر زه‌رد كوهی، مه‌نوچهر مه‌هه‌كی، عه‌لی ساعد په‌ناه، یار حسێن به‌حری، محه‌ممه‌د عوسمانی، نه‌رگس ئه‌حمه‌دی و مه‌عروف فه‌تاحیبه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ زیندانه‌كانیعادڵ ئابادی شیراز، زاهدان، ئه‌لیگوده‌رز، ئێسفێراین، خوڕه‌م ئاوا، دزفوول، قوم و ناوه‌ندی ته‌ورێزئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیمێهرداد مورادی، ڕه‌زا سه‌بزی، فه‌رهاد حاته‌می، مه‌یسه‌م باقری، ئه‌میر نه‌زه‌ری، ئیسلامی میرسیده‌ و فه‌ردین وه‌فایی پوور، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانه‌كانیئه‌راك، شاهروود، لاكانی ڕه‌شت، یه‌زد و بروجرد، له‌ سێداره‌ دراون.