به پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند كرێكاری به‌شداربووی مانگرتنه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كری حه‌فت ته‌په، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژییمه‌وه انگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ئه‌و كرێكارانه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی سێ كه‌سیا به ده‌ستمان گه‌یشوون، به ناوه‌كانی “ساجد ئال كه‌سیر، سه‌جاد پور مووسه‌وی‌و ناجی ئه‌سه‌دی“، پاش بانگهێشتیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه پێویسته به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌یان نه‌ده‌ن. شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێك له به‌رپرسانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كری حهفتتهپه به‌ڵێنی بهكرێكاران دابوو كه داخوازییه‌كانیان به جێ دێنن و پێویسته كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن.
