کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ١٥ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ١٥ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ١٥ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ شارستانی خاش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌یان نییه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و لانیكه‌م بریتی بوون له‌٧٠ ژن، منداڵ و پیاو“. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ڕژیم به‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دوو گوندیكه‌ریم ئابادومۆتۆر مه‌لا كه‌ریم حاجی به‌لووچو هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده‌یان به‌ ته‌ندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ و هه‌وره‌ها ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.