ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا جارێكی دیكه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دێرحافر له ڕۆژئاوای كوردستانیانبه درۆنی خۆكوژ كرده ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا، زیانێكی گیانی به‌ر خه‌ڵك و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك نه‌كه‌وتووه و به ته‌نیا زیانی مادی به دوای خۆیدا هێناوه. شایانی باسه پاش ڕێكه‌وتننامه‌كانی ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ جێگیر كردنی ئاگربه‌ستێكی گشتی له ناوچه‌كه، باره‌ها هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج و ده‌یانه‌وێ دۆخه‌كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دیسان ئاڵۆز بكه‌نه‌وه.