به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته به‌له‌مێكی سه‌بازی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان كه چه‌ك و ته‌قینه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كرد زه‌وت كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌م به‌له‌مه‌ی ڕژیم به ناوی “بوم“، له به‌نده‌رعه‌باسی ئێرانه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه و ویستوویه‌تی له ژێر ناوی گه‌یاندنی خواردن و ده‌رمان به برینداران و نه‌خۆشخانی وڵاتی یه‌مه‌ن، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕادهستیحوسیهكانی یه‌مه‌ن بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌له‌مه له گه‌رووی “باب المندب” زه‌وت كراوه و هه‌موو سه‌رنشینانی ئه‌و به‌له‌مه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.