به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریفی تاران، له لایه‌ن حراسه‌تی زانكۆ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردنیان لێ كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زانكۆی شه‌ریفی تاران تووشی قه‌یرانی نه‌بوونی مامۆستای پێشینه‌دار بووه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌ك حه‌فته مامۆستایه‌ك به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست یان گوشاری هێزه‌كانی ڕژیم، ئه‌و زانكۆیه به جێ دێڵێت یان كۆچی وڵاتانی ده‌روه ده‌كات. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم و هه‌روها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان، وازیان له خوێندن هێناوه یان ده‌یانه‌وێ كۆچی وڵاتانی ده‌روه بكه‌ن.