کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌سیح دانشوه‌ری” له‌ شاری تاران

مانگرتنی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیح دانشوه‌ری له‌ شاری تاران 2

ڕۆژی ڕابردوو، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌یمه‌سیح دانشوه‌ریله‌ شاری تاران، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا  و كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی مانگرتنه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و كارانه‌، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئیزافه‌كاری، كۆتایی هاتنی جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كان و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانی په‌ره‌ستاران بوون.