ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا و سووختبه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له جادده‌ی ئه‌بته‌ر بۆ ئیرانشه‌هر، ئۆتۆمبیلێكی سووخبه‌رانی به‌لووچ كه باری نه‌بووه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌درێته به‌ر دستڕێژی گولله و پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كه هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ڕه‌حمه‌ت مه‌حموود زهی” ته‌مه‌ن ٣٧ساڵ و خاوه‌نی دوو منداڵ، گیانی له ده‌ست ئه‌دات و سووووختبه‌رێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.