ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، “ماركۆ ڕۆبیۆ” وه‌زیری ده‌روه‌ی ئا‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د شیاع سودانی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عراق، خوازیاری چه‌ك كرانی ده‌ستبه‌جێ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوو.
وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاتی ئا‌مریكا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته كه به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی “حه‌شدی شه‌عبی” و گروپه چەکدارە سه‌ربه‌خۆكانی دیكه له عراق، زیانێكی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئا‌مریكا و عراق ده‌گه‌یەنێ و به ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیدایه. به پێی هه‌واڵه‌كان، “ماركۆ ڕۆبیۆ” ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری چه‌ك نه‌كرانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربە ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له داهاتوودا زیان به ڕێكه‌وتننامه‌كانی نێوان وڵاتانی عراق و ئا‌مریكا ده‌گه‌یت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ی چه‌ك كرانیان ده‌ستپێ بكات.