کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ 1 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر،بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه‌.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكاردینا بۆ سێداره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون،بنه‌ماڵه‌یوه‌حید به‌نی عامریان و پویا قوبادیسه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ حوكمی سێداره‌، پشتیوانی خۆیان له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ده‌ربڕی و خوازیاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ زیندانه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم بوون.