کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی لاوان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی لاوان، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.