به پێی ههواڵهكان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو، ڕێككهوتنامهی هاوكارییهكانی لهگهڵ ئاژانسی وزهی ئهتۆمی ههڵوهشاندووهتهوه.
“عهلی لاریجانی” ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ “قاسم ئەعرەجی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕایگەیاند: “وەک پێشتر عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی پێدابوو، ئەگەر میکانیزمی گێڕانەوەی سزاکان کارابکرێت، ئێران پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکە دادەکات. ئێستا ئەمە ڕوویداوە و بەمەش ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکی کاریگەر هەڵدەوەشێتەوە. “بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاریجانی گوتووشیەتی: “بێگومان ئەگەر ئاژانس هەر پێشنیازێکی نوێی هەبێت،ئێمە لە سکرتاریەتی ئەنجوومەن تاوتوێی دەکەین. ” ئەمە دوای نزیکەی سێ هەفتە دێت لە لێدوانێکی عەباس عراقچی، کە هۆشداریی دابوو ئەگەر زلهێزە ڕۆژئاواییەکان سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بسەپێننەوە، وڵاتەکەی ڕێککەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.