کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆتایی هاتنی مانگرتنی بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج

کۆتایی هاتنی مانگرتنی بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج 1

ڕۆژی ڕابردوو، بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی هاتنی مانگرتنەکەیان ڕاگەیاند.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، نوێنەرێکی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ڕێکخراوەی بەندیخاندکانی ئێران، ڕۆژی حەوتەمینی مانگرتنی بەندکراوان، سەردانی بەندیخاندی قزڵحەساریان کردووە و بەڵێنیان داوە لانیکەم ۶ مانگ لە سێدارەدانی زیندانیانی تۆمەتبار بەماددە هۆشبەرەکانڕاوەستێنن و هەروەها سزاکانیان بە بەڕێوەچوونی دادگایەک کەم بکەنەوە. بە پێی دوایین هەواڵەکان، ۱۶ بەندکراو کە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەیان لە ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی ڕەزبەر، ڕەوانەی ژووری تاکەکەس کرابوون، بۆ بەندەکانیان ڕاگوێزراون و ڕێگری لە ئێعدام کرانیان کراوە.