له ڕۆژانی ڕابردوودا،سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له “نیما توركمان“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل“، له زیندانی ناوه‌ندی قوم ئێعدام كراوه.