“نه‌سیم غوڵامی سیمیاری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤێن و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی به هۆی مانگرتنی له خواردن، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له زیندانی ئێڤینه‌وه ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادی” به‌ندكراوی سیاسی” مان له خواردن ئه‌گرێت. ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئێڤینه‌وه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زیندانه‌كانی ڕژیم، ئه‌و زیندانییه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزن.