ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئه‌هواز، به به‌رپایی ڕێپێوانێك دژ به گواستنه‌وه‌ی نایاسایی سندوقی خانه‌نشینكراوانی فولاد بۆ سندوقتی خانه‌نشینی كشوه‌ری، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌ی دزی به‌رپرسان له سندوقی خانه‌نشینكراوانی فولاد و سزادانی تاوانباران، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان بوون.