ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، “مورته‌زا داموور” باوكی “وه‌حید داموور” یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، به‌دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان كرابوو. ئه‌و باوكه دادخوازه پاشان له دادگایه‌كی نایاسایی ڕژیمدا به تۆمه‌تێك كه هێشتا له لایه‌ن ده‌زاگی قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری هه‌مه‌دان، حوكمی شه‌ش مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.