ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارانی گوندی“مۆغان” سه‌ر به پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، دژ به پێنه‌دانی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
جووتیارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ به سه‌ر ڕاده‌ست كرانی به‌رهه‌مه‌كانیاندا، هێشتا له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پاره‌كه‌یان پێ نه‌دراوه و به هۆیه‌وه دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا كه‌شاوه‌رزان خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی جووتیاران، ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.