به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، زیاتر له ١٥٠٠ به‌ندكراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، به‌رده‌ومیان به مانگرتن دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، به‌ندكراوانی مانگرتووی ئه‌و زیندانه به كۆبوونه‌وه، هه‌ڵكردنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به له سێداره دان و سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان له ئێران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێیهه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگرتنی زیندانیان، له چه‌ند شوێنی ئه‌و زیندانه ده‌زگای “جهمر” دانراوه كه شه‌پۆلی موخابرات تێك ئه‌دات.