ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارن، ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان كرده ئامانج و بە هۆیه‌وه ئۆتۆمبیله‌كه له ئاگردا سووتا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و هێزانه به بێ ئاگاداری و به‌لگه‌ی قه‌زایی، ڕاسته‌خۆ ته‌قه‌یان له ئه‌و ئۆتۆمبیله كردووه، كه بە هۆیه‌وه ٤ كه‌س له په‌نابه‌ران پاش هه‌لدێران و ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیله‌كه به سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزهكانیئێتڵاعات پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كه و بریندار بوونی په‌نابه‌ران، ئه‌و شوێنه‌یان به جێ هێشتووه و ته‌نانه‌ت ئاگاداریان به تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا نه‌داوه كه برینداران ڕهوانهینهخۆشخانه بكه‌ن.