کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی مه‌سجد سلێمان

خراپی دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی مه‌سجد سلێمان

فه‌ربۆد حه‌سه‌نوه‌ندبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانیمه‌سجد سلێمان، به‌ هۆی بێبه‌ش كرانی له‌ ده‌رمان، دۆخی ته‌ندروستی له‌ خراپیدایه‌ پێویستی به‌ ده‌رمانی خێرا هه‌یه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ لاقی ده‌ستكرد به‌ كار دێنێت و به‌ هۆی بێبه‌ش كرانی له‌ ده‌رمان، تووشی نه‌خۆشی بووه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای پێشنیاری ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی له‌ لایه‌ن پزیشكی زیندانه‌وه‌، به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ ئه‌و داخوازییه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و موره‌خه‌سیانی پێ نه‌داوه‌.