به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، هێشتا زۆربه‌ی به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ڕێگری له ناونووسینی قوتابیانی بێ ناسنامه ده‌كه‌ن.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، پاش بڵاو بوونه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به وه‌رنه‌گرتنی قوتابیانی بێ ناسنامه، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئێران بڕیاری دا كه قوتابیان وه‌ربگرن، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانه‌وه به بیانووی نه‌بوونی شوێنی خوێندن، هێشتا ئه‌و قوتابیانه وه‌رناگرن. خه‌ڵكی ناڕازی له به‌رده‌وامیدا خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر ئه‌م دۆسیه بوون.