له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ناهید همه‌تی، سه‌عید ده‌وڵه‌ت ئابادی، قاسم ڕه‌حمه‌ت زهی، مه‌یسه‌م غوڵامی و سه‌یفوڵڵا شوجاعی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “نه‌هاوه‌ند، كرمان، بیرجه‌ند و بروجرد” ئێعدام كراون. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “ئاریه‌ن مورادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ناوه‌ندی جیرۆفت له سێداره دراوه.