شه‌وی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵك له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بوون.
زیندانیان مانگرتوو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ١٥٠٠ به‌ندكراو له به‌نده‌كانی ١، ٢، ٣، و٤ی ئه‌و زیندانه مانیان گرتووه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه كۆمه‌ڵێك له زیندانیان به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، دۆخی ته‌ندروستیان تێكچووه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه له زیندانیان مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان لێ وه‌رگیراوه.