هله ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئه‌راك و دامغان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاره‌داری له شاری ئه‌راك، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك به سه‌ختی بریندار و پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێك له شاری دامغان كه به هۆی ئاگر گرتنی كوره‌ی شیركه‌تی فرۆسیلیسی ئه‌و شاره زیاتر له ٩٠ له سه‌دی جه‌سته‌ی له ئاگردا سووتابوو، ڕۆژی ڕابردوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی یافت ئابادی شاری تاران گیانی له ده‌ستدا.