به پێی دواین ڕاپۆرته‌كان، به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندی ٤ی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به مانگرتنه‌كانی زیندانیان ئه‌و به‌ندیخانه، به‌ندكراوان له سێهه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامن له مانگرتن.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، سه‌ره‌ڕای دانی به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام بۆ به‌نده‌كانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند زیندانیی دیكه‌یان له سێداره داوه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مانگرتنه‌كانی زیندانیان. به‌ندكراوانی مانگرتوو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتێك كه سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام له سه‌ر زیندانیان به‌رده‌وام بێت، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. شایانی باسه به‌ندكراوانی به‌ندی ٤ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ ڕێگایه‌ك جگە له مانگرتن بۆ زیندانیان نه‌ماوه‌ته‌وه و ناچارن دژ به بڕیاره‌كانی به‌رپرسان مان له خواردن بگرن.