ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی شاری ئه‌هواز، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م ئۆستانداری پارێزگای خوزستان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چه‌ند مانگ له سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كانیان به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هێشتا خانووه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و وڵامی ناڕازیان ناده‌نه‌وه.له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دهستپێوهردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی له ئێران، ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان و هه‌وره‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.