کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان،كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستودزی چه‌كداری، ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیئه‌میر ڕه‌زا قوبادی، مه‌جید و سه‌جاد حاته‌می، به‌ تۆمه‌تیدزی چه‌كداری، له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیڕه‌فیق گه‌ڵه‌ به‌چه‌، حه‌زره‌ت ئێسحاق زهی و میلاد جه‌هانی، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانه‌كانیئه‌راك، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و عادڵ ئابادی شیراز، له‌ سێداره‌ دران.هاوكات زیندانییه‌كی دیكه‌ به‌ناویئه‌حمه‌د به‌گ ناسریبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئیلام ئێعدام كراوه‌.