له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ كرێكار له شاره جیوازهكانیئێران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥ كرێكارێ ئاگر كوژێنه‌وه له شارستانی “بابل” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، پاش ڕه‌وانه كردنیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری شیركه‌تێكی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌نگ، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات دوو كرێكاری دیه‌ی كۆڵاندنی بیری ئاو له شاره‌كانی تاران و ڕه‌فسه‌نجان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه بریندار و كرێكارێك به هۆی سه‌ختی برینه‌كان، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.