ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی دووهه‌م و سێهه‌می زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج له دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا مانیان له خوارد گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ئه‌و زیندانه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره” دژ به گواستنه‌وه‌ی زیندانیان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌كانیان، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسی ئه‌و زیندانه هه‌وڵی ناردنی خواردنی تایبه‌تی بۆ زیندانیان دابوو، به‌ڵام به‌ندكراوانی مانگرتوو به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه و ته‌نانه‌ت شه‌وی ڕابردوو دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له به‌ندكراوان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه زیدانیانی مانگرتوو جه‌ختین له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه بۆ به‌ند، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌ده‌ن.