شه‌وی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی زیندانیانی ڕاگیراو له به‌ندی دووهه‌م و سێهه‌می به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان،دژ به سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای سێداره له سه‌ر به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه پشتیوانی خۆیان له زیندانیانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.