له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ ببه‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “موشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”،ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “زه‌ینه‌ب خۆدابه‌نده، سه‌جاد سه‌فی نژاد، فه‌رزاد جه‌وانمیری، بێهنام سابری و جه‌عفه‌ر ڕێغبه‌تی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و ناوه‌ندی قۆم” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “حه‌مید عه‌بدولی، یونس مه‌ردانی و فه‌رهاد فه‌ره‌جی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و دزفول”، له سێداره دراون.