کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی كه‌وكه‌ب

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه” و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌.

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای هێرشیان بۆسه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌، له‌ پێش چاو منداڵه‌كانی بێڕێزیان پێ كردووه‌ و هه‌روها هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێ كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشووتر ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ئه‌هواز، به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم” حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه‌.