ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، له شاره جیاوازه‌كانی ئێران بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره، دژ به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گهیتشوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئێعدام كرا‌و، به به ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها پلاكاردی “نا بۆ سێداره”، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.