ڕۆژی دووه‌شممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكانی شیراز دژ به پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نانه‌وایانی ناڕازی به به‌رپایی ڕێپوانێك و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌ی نانینۆ، خوازیاری پێدانی یارانه و پشكی ئارد، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی نانه‌وایان، ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگا قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت بوون. له به‌رده‌وامی ڕێپێوانه‌كه‌دا نانه‌وایانی ناڕازی جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كرانی كێشه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نیا به‌رده‌وامی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌ده‌ن، به‌لكوو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره‌كانی دیكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.